واشنتن سزای نوێ بەسەر ئێراندا دەسەپێنێت

واشنتن :

سزای نوێ بەسەر ئێراندا دەسەپێنێت و زیاتر هەڕەشە دەکات و تاران ڕەتی دەکاتەوە کە داواکارییەکان پەیوەست نەبێت بە ڕێککەوتنە ئەتۆمیەکانەوە

حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵایان وەزیری دەرەوەی ئێران ڕەتیکردەوە کە وڵاتەکەی لە دەرەوەی ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکە داواکاری دەربکات و ڕۆڵی قەتەری لە گفتوگۆکاندا بەرزنرخاند و لە هەمان کاتدا واشنتن سزای نوێی بەسەر قەوارەکان و ئەو کەسانەدا سەپاند.

واشنتن

ڕۆژی چوارشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە تاران دوای وتووێژ لەگەڵ شێخ محەمەد بن عەبدولرەحمان ئەلثانی جێگری سەرۆک وەزیرانی قەتەر و وەزیری دەرەوە، عەبدوڵڵاییان داوای گەرەنتی کرد بۆ سوودوەرگرتن لە تەواوی سوودە ئابوورییەکان
لە هەر ڕێککەوتنێکی داهاتوو.

هەروەها جەختیشی کردەوە کە قەتەر ڕۆڵێکی گرنگی بینیوە لە ماوەی وتووێژە ناڕاستەوخۆکانی ئەم دواییەدا لەگەڵ لایەنی ئەمریکا لە دەوحە

لەلایەن خۆیەوە وەزیری دەرەوەی قەتەر جەختی لەوە کردەوە کە وڵاتەکەی پشتگیری هەر دانوستانێکی ناوەکی دەکات بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی دادپەروەرانە کە خەمی هەموو لایەنەکان لەبەرچاو بگرێت

عەلی شەمخانی سکرتێری ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران گوتی وڵاتەکەی دەستی کردووە بە دانوستانی ناوکی بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی بەهێز و بەردەوام و باوەڕپێکراو.

telegram

By ubnt