ئه‌نجامی پشكنینی كۆرۆنای وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، ئانتۆنی بڵینكن پۆزه‌تیڤ بووه و نیشانه سووكه‌كانی نه‌خۆشییه‌كه‌ی هه‌یه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه، دوایین پشكنینی كۆرۆنای بڵینكن كه ئه‌مڕۆ ئه‌نجامی داوه، پۆزه‌تیڤ بووه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه‌ش كراوه كه بڵینكن به ته‌واوه‌تی خۆی كوتاوه، نیشانه سووكه‌كانی نه‌خۆشییه‌كه‌ی هه‌یه و ماوه‌ی چه‌ندین رۆژیشه رووبه‌ڕوو سه‌رۆكی ئه‌مریكا، جۆ بایدنی نه‌بینیوه، هه‌ربۆیه به‌ركه‌وتنی نه‌بووه له‌گه‌ڵیدا.
تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ش، تا ئه‌و كاته‌ی ئه‌نجامی پشكنینه‌كانی نێگەتیڤ دەبێت، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له ماڵه‌وه كه‌ره‌نتین ده‌كرێت و له‌وێوه كاره‌كانی ده‌كات.