وڵاتانی عەرەبی بە عێراقیشەوە هەوڵی جێبەجێکردنی پڕۆژەی گەورە دەدەن بە تێچووی 100 ملیار دۆلار

سندوقی دراوی عەرەبی ڕایگەیاندووە، ژمارەیەک وڵاتی عەرەبی بە عێراقیشەوە هەوڵی جێبەجێکردنی پڕۆژەی زەبەلاح دەدەن لە بەرهەمهێنانی هایدرۆجینی دۆستی ژینگە، ئەمەش لە چوارچێوەی پلانێک بۆ کەمکردنەوەی دەردانی غاز و ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا و کاردانەوەکانی.

لە ڕاپۆرتێکدا کە لەلایەن سندووقەکە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژەی بەوە کردووە، تێچووی دامەزراندنی توانا نوێبووەکان لە وڵاتانی عەرەبی تا ساڵی 2035 بە نزیکەی 100 ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێت، ئاماژەی بەوەشکردووە، توانا نوێیەکان بەشدارن لە کەمکردنەوەی ڕێژەی دەردانی گازی ژەهراوی لە وڵاتانی عەرەبی.

By ubnt