رۆژی دووشەممەی رابردوو، محەمەد شوكری سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان لە هەرێمی كوردستان ئاشكرای كرد، لە ماوەی ئەم مانگەدا حكومەتی هەرێم دەست بە دروستكردنی 20 هەزار یەكەی نیشتەجێبوون دەكات.
شوکری وتی، “هەموو ڕێکارەکان گیراونەتەبەر، جگە لە دەستەبەرکردنی بودجەیەکی گونجاو بۆ پڕۆژەکە، هەروەها دیاریکردنی ئەو زەویانەی کە یەکەکانی نیشتەجێبوون لەسەریان دروست دەکرێت”.
لەبارەی میکانیزمی پێدانی پارەی ئەو هاوڵاتیانەی کە ئارەزووی کڕینی یەکەکانی نیشتەجێبوون دەکەن، شوکری ئاماژەی بەوەدا کە “بەپێی قیست و ئاسوودەیی بۆ هاوڵاتی دەبێت”، ڕوونیشیکردەوە کە “هەر هاووڵاتییەک دەتوانێت بە قیست پارە بدات بۆ کڕینی یەکەکانی نیشتەجێبوون”.
لە درێژەی قسەکانیدا وتی “بەهای ئەم بیمانە دواتر ڕادەگەیەنرێت”، ئاماژەی بەوەشکرد کە “ڕەنگە حکومەتی هەرێم هەموارکردنی بۆ بکات.”
پێشتریش حكومەتی هەرێم نیازی دروستكردنی 20 هەزار یەكەی نیشتەجێبوون لە هەولێر بۆ ئەو كەسانەی كە داهاتیان سنووردارە راگەیاندبوو.