وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: بەرهەمهێنانی نەوت 40 هەزار بەرمیل کەمیکردوە

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەم کاتەدا  بەرهەمهێنانی نەوت لە 10 کێڵگەی نەوتی هەرێمی کوردستان رۆژانە 420 هەزار بەرمیل نەوتە و 10 کۆمپانیای دیاری جیهان لەکەرتی بەرهەمهێنانی نەوتدا لەکوردستان کاردەکەن.

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە نوسراوێکدا کە ئاڕاستەی پەرلەمانی کوردستانی کردوە ئاماژەی بەوەشكردوە، کۆی گشتی کێڵگە نەوتییەکان لەهەرێمی کوردستان 10 کێڵگەیە کە پێکهاتون لە تاوکی، شێخان، ئەتروش، سەرسەنگ، عین سفنی، هەولێر، سارتا، خورمەڵە، تەق تەق و گەرمیان، لەم کاتەشدا کۆی بەرهەمهێنانی نەوت رۆژانە 420 هەزار بەرمیل نەوتە.

ئەوەش هاتوە، لەئێستادا 10 کۆمپانیای دیاری جیهانی لە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستاندا کاردەکەن و هیچ کێڵگەیەکیش لە بەرهەمهێنانی نەوت نەوەستاوە.

بەگوێرەی نوسراوەکەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان کە 5ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ دەرچوە، بەرهەمهێنانی نەوت 40 هەزار بەرمیل کەمیکردوە بەو پێیەی پێشوتر بەرپرسانی هەرێم باسیان لەوەکردبو بەرهەمهێنانی نەوت 460 هەزار بەرمیلی رۆژانەیە.

By ubnt

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *