وەزیرانی وزەی ئەوروپا شکست دەهێنن لە ڕێککەوتن لەسەر دانانی سەقفێک بۆ نرخی غاز

وەزیرانی وزەی یەکێتی ئەوروپا شکستیان هێنا، لە میانی کۆبوونەوەکەیاندا ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە ڕێککەوتن لەسەر دانانی سەقفێک بۆ نرخی غاز، و بڕیاریاندا لە ناوەڕاستی مانگی کانوونی دووەمدا کۆبوونەوەیەکی دیکە ئەنجامبدەن.

ئەمەش بەگوێرەی ئەو قسانەی وەزیری دەرەوەی هەنگاریا دوای کۆبوونەوەیەکی ئەمڕۆ لە برۆکسل و تیایدا وتی: وەزیرانی وزەی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا هیچ بڕیارێکیان بۆ کەمکردنەوەی نرخی غاز نەداوە و گفتوگۆکەش لە مانگی کانوونی یەکەمدا بەردەوام دەبێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزیرانی وزەی وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا کۆبوونەوە و تاوتوێی ئەگەری سنووردارکردنی کاردانەوەکانی قەیرانی وزە لە ئەوروپایان کرد، بەڵام لەسەر پێشنیارێک بۆ دانانی سەقفێک بۆ نرخی غاز جیاواز بوون و ژمارەیەکیشیان بە ئا “فێرس.”

بڕیار بوو وەزیرەکان تاوتوێی پێشنیارێکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا بکەن کە دوو ڕۆژ لەمەوبەر ئاشکرا بوو، بۆ دانانی سەقفێک بۆ نرخی غاز بە بڕی ٢٧٥ یۆرۆ بۆ هەر مێگاوات کاتژمێرێک.

بەڵام زۆرێک لە وڵاتانی ئەندام گلەیی ئەوەیان دەکرد کە پلانەکە مەرجی لەگەڵدایە کە سود لێی مەحاڵە.

ئانا مۆسکۆوا، وەزیری کەشوهەوای پۆڵەندا لە کاتی گەیشتن بە کۆبوونەوەکە وتی: سەقفی نرخی غاز کە لە بەڵگەنامەکەدا هاتووە، لە ئێستادا هیچ وڵاتێک ڕازی ناکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەوە مەسخەرە بۆ ئێمە، دوای ئەوەندە گفتوگۆ و پێشنیار” بۆ گەیشتن بەو سەقفەی نرخە پێشنیار کراوەکە.

هەروەها فەرەنسا، ئیسپانیا و یۆنان ڕەخنەیان لە پێشنیاری کۆمیسیۆن گرت.

پلانی دانانی سەقفی نرخ، کە کۆمیسیۆن لە پلەی یەکەمدا بە جۆش و خرۆشەوە نەبوو، بەهۆی فشاری وڵاتانی وەک ئەڵمانیا و هۆڵەندا بێلایەن کرا، کە ترسیان هەبوو ببێتە هۆی لادانی دابینکردنی غاز بۆ بازاڕە قازانجدارەکانی وەک بازاڕەکانی ئاسیا .

بەڵام لانیکەم ١٥ وڵاتی یەکێتی ئەوروپا (زیاتر لە نیوەی وڵاتانی بلۆکەکە) داوای سەقفێکی کردەیی بۆ نرخی غازی جوملە دەکەن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کەمیی دابینکردن.

سەرچاوە: RT + AFP

By ubnt