وەزیری بەرگریی هۆڵەندا گەیشتە هەولێر

کەمێک پێش ئێستا وەزیری بەرگریی هۆڵەندا، کایسا ئۆلینگرێن گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی کۆبووەوە.

هەولێر – AA

کەمێک پێش ئێستا وەزیری بەرگریی هۆڵەندا، کایسا ئۆلینگرێن گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی کۆبووەوە.

دوێنێ دووشەممە، وەزیری بەرگریی هۆڵەندا بە سەردانێک گەیشتە بەغدا و لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی و وەزیری بەرگریی عێراق، سابت عەباسی کۆبووەوە.

بەپێی راگەیاندراوێکی وەزارەتی بەرگریی عێراق لە کۆبوونەوەکەی نێوان سابت عەباسی و کایسا ئۆلینگرێن پەیوەندییە دووقۆڵییەکان تاوتوێ کراوە، بەتایبەتی ئەوەی کە پەیوەندی هەبووە بە بەردەوامی بەشداری هۆڵەندا لە چوارچێوەی ناتۆ و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژبە تیرۆر بۆ پاڵپشتیکردن لە عێراق.

By ubnt