وەزیری دارایی: بەریتانیا هەموو ئامرازەکانی خۆی بەکاردەهێنێت بۆ دابەزاندنی هەڵئاوسان

ڕیتچی سۆناک وەزیری دارایی بەریتانیا ڕۆژی چوارشەممە گوتی حکومەت هەموو توانایەکی خۆی بۆ بەرەنگاربونەوەی بەرزبونەوەی نرخەکان دەخاتە کار، لەکاتێکدا داتاکان هەڵئاوسانی بەریتانیایان نیشانداوە کە لە مانگی ئایاردا گەیشتۆتە 9.1 لە سەدا.

سۆناک وتیشی: “ئێمە هەموو ئامرازە بەردەستەکان بەکاردەهێنین بۆ کەمکردنەوەی هەڵئاوسان و بەرەنگاری بەرزبوونەوەی نرخەکان”

وتیشی: “ئێمە دەتوانین لە ڕێگەی سیاسەتی دراوی سەربەخۆوە ئابوورییەکی بەهێزتر بنیات بنێین، سیاسەتێکی دارایی بەرپرسیارانە کە فشاری هەڵئاوسان زیاد نەکات، هەروەها بە بەرزکردنەوەی بەرهەم و گەشەکردن لە ماوەیەکی درێژدا”

-کۆتایی بابەتەکە –

سەرچاوە:https://sa.investing.com/

زانیاری زیاتر:https://aburi.news/

By ئابوري نيوز

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *