سامانە سروشتییەکان
كەمال محەمەد وەزیری سامانە سروشتیەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، پاراستنی كێڵگەی غازی خورمۆر لە ئەستۆی حكومەتی فیدراڵدایە، لە هەمان كاتدا جەختیكردەوە كە ئەو جۆرە هێرشانە بۆ سەر كێڵگە نەوت و گازییەكان قبوڵ ناكرێت.
كه‌مال محه‌مه‌د جه‌ختی كرده‌وه كه لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له حكومه‌تی عێراق لێكۆڵینه‌وه ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها پێویسته ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌كه ده‌ستگیر بكرێن و ره‌وانه‌ی یاسا بكرێن، به ئامانجی گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌قامگیری.
وەزیری سامانە سروشتییەکان ئاماژەی بەوەدا کە ئامانج لەم هێرشانە تێکدانی سەقامگیری عێراق و ئاوەدانی ناوچەکەیە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌و كێڵگه‌ی كه كرایه ئامانج، خاوه‌ندارێتی هه‌موو لایه‌كه‌یه، به‌شێكی زۆری عێراقییه‌كان سوود له‌و كاره‌بایه به‌رهه‌م ده‌هێنن له كێڵگه غازییه‌كه‌وه.
دوێنێ دووشەممە سێ مووشەک لەسەر کێڵگەی غازی خورمۆر لە شارۆچکەی چەمچەماڵی سەر بە پارێزگای سلێمانی لە هەرێمی کوردستان کەوتنە خوارەوە، بەبێ ئەوەی زیان و برینداری لێبکەوێتەوە.
ئەمە دوایین هێرشە کە کێڵگە گازییە زەبەلاحەکە دەکاتە ئامانج، هەروەها چوارەم هێرشە لە جۆری خۆیدا دوای زنجیرەیەک هێرش کە لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا کراوەتە ئامانج.