وەزیری وزەی ئیمارات: کۆبوونەوەی ئۆپێک + بڕیاری دروست دەدات

وەزیری وزەی ئیمارات، سوهەیل ئەلمەزروعی رایگەیاند، کۆبوونەوەی ئۆپێک + کە بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجام بدرێت، کۆبوونەوەیەکی گرنگە و “بڕیارێکی دروست دەدات”.

بەپێی هەواڵێکی “رۆیتەرز”، پێشبینی دەکرێت بەرهەمهێنەرانی ئۆپێک + رێکبکەون لەسەر کەمکردنەوەی بەرچاو لە ئاستی بەرهەمهێنانی ئامانجدار، سنووردارکردنی دابینکردن لە بازاڕێکدا کە لە ئێستاوە بەدەست توندی دابینکردنەوە دەناڵێنێت سەرەڕای فشارەکانی ئەمریکا بۆ پەمپکردنی نەوتی زیاتر.

By ئابوري نيوز