وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی بیركاری بڵاوكرده‌وه‌

له‌م لینكه‌دا وه‌ڵامه‌كان ببینن

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی بابه‌تی بیركاری بڵاوكرده‌وه‌.

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌، پرسیار و وەڵامەکانی تاقیکردنەوەى وەزارى پۆلى 12ـی ئامادەیى زانستی، بابەتی (بیركاری) بۆ ساڵى خویندنى (2021-2022)خولى یەکەم بڵاوكرایه‌وه‌.

هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، راگەیاندنی وەڵامەکان رۆژانە لە دوای کاتژمێر 12:00 نیوەڕۆ لە وەزارەت گفتوگۆی لەسەر دەکرێت و ئامادە دەبێت.

هه‌فته‌ی رابردوو تاقیكردنه‌وه‌ گشتییه‌كانی پۆلی 12ـی ئاماده‌یی ده‌ستپێكرد،‌ كه‌ 107 هه‌زار و 130 قوتابی مافی به‌شداریكردنیان تێدا هه‌یه‌، كه‌ به‌سه‌ر 2 هه‌زار 175 هۆڵی تاقیكردنه‌وه‌ دابه‌شبوون.

له‌م لینكه‌دا وه‌ڵامه‌كانی بابه‌تی بیركاری ببینن.

By ئابوري نيوز