پوتین: دانانی سەقفێک لەسەر نرخی غاز هەنگاوێکە بێ ئاسۆ

ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی رووسیا ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند، سەپاندنی سەقفێک لەسەر نرخی ئەو غازانەی کە لە رووسیاوە هەناردە دەکرێت، بڕیارێکە کە هیچ ئاسۆیەکی نییە، ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو هەنگاوە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی شین لە بازاڕەکاندا.

پوتین وتی، لە دانیشتنی پلینۆمی کۆڕبەندی ئابووری ڕۆژهەڵات، کە “ئەوروپییەکان، دوای بەرزبوونەوەی نرخی غاز، بیر لە چۆنیەتی چارەسەرکردنی ئەو پرسە دەکەنەوە، بەڵام سنووردارکردنی نرخەکە بە بڕیاری کارگێڕی هیچ نییە جگە لە قسەیەکی بێمانایەکی دیکە کە دەبێتە هۆی”. گەشەی زیاتری نرخەکان لە بازاڕەکانی جیهاندا، لەنێویاندا لە ئەوروپا”.

جەختیشی كردەوە كە كێشەكان لە بواری ئابووری و بازرگانی جیهانی بە رێگەی كارگێڕی چارەسەر ناكرێن و هەوڵدان بۆ كەمكردنەوەی نرخی غاز تەنیا دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی نوێی تێچووی.

سەبارەت بە هۆکارەکانی قەیرانی غاز لە ئەوروپا، سەرۆکی ڕووسیا جەختی لەوە کردەوە کە دۆخی غاز لە بازاڕەکانی ئەوروپا دەرئەنجامی کاری پسپۆڕ و بەرپرسەکانییەتی، وەک چۆن کۆمیسیۆنی ئەوروپا لای خۆیەوە دژی پرسی کۆتاییهێنان بە درێژخایەن گرێبەستی ماوەیی.

وتیشی: “هەمیشە پێداگریمان لەسەر ئەوە كردووە كە نرخەكان لەسەر بنەمای گرێبەستی درێژخایەن پێكبهێنرێن، هەروەها پێویستە بە نرخی نەوت و بەرهەمە نەوتییەكانەوە ببەسترێتەوە”.

لەم هەفتەیەدا شاری ڤلادیڤۆستۆک لە ڕۆژهەڵاتی دووری ڕووسیا میوانداری چالاکییەکانی کۆڕبەندی ئابووری ڕۆژهەڵات دەکات، ئەمەش لە کاتێکدایە کە بەشدارییەکی بەرفراوانی نێودەوڵەتی بە تایبەت لە وڵاتانی ئاسیاییەوە بەڕێوەدەچێت.

ئەم چالاکییە زیاتر لە ٤ هەزار بەشداربوو لە زیاتر لە ٦٠ وڵاتەوە بەشداری دەکەن. ئەم مەکۆیە سەکۆیەکی کاریگەرە بۆ ئاڵوگۆڕی بیروڕا و ئەزموون لە نێوان داڕێژەرانی سیاسەت و بەرپرسان و نوێنەرانی کەرتی بازرگانی لە وڵاتانی جیاوازی جیهان.

سەرچاوە: RT

By ubnt