ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی ڕوسیا ڕایگەیاند کە لەجەنگی ناوکیدا هیچ کەسێک براوە نییەوە جەختیشیکردەوە کە نابێت هەرگیز ڕووبدات لەکاتێکدا جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا ڕۆژی دووشەممە داوای لەڕوسیاو چین کرد بەشداری لەگفتوگۆکان بکەن بۆ پیداچوونەوەی چەکە ئەتۆمیەکان

“پابەندین بە پیت و ڕۆحی پەیمانەکە”
“وەک پارتێکی ئێن پی تی، ڕووسیا پابەندە بە نامە و ڕۆحی پەیمانەکە هەروەها پابەندی تەواومان جێبەجێکردووە بەپێی ڕێککەوتنە دووقۆڵییەکان لەگەڵ ئەمریکا لەسەرو کەمکردنەوەی چەکی پەیوەندیدار”
“چالاککردنی پەیمانە هەمەلایەنەکان”
ئەنتۆنیۆ گۆترێس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان داوایکرد بۆ کاراکردنی پەیماننامە و میکانیزمە هەمەلایەنەکان بۆ چەک نەکردنی ناوکی و زیادنەبوون
وتیشی: “نەهێشتنی چەکی ناوەکی تاکە گرەنتییە کە بە هیچ شێوەیەک بەکارناهێنرێن و دەبێت بە ماندوونەناسانە کاربکەین بۆ گەیشتن بەم ئامانجە”
“بە پەلە”
جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا گوتی کە ئیدارەکەی ئامادەیە گفتوگۆیەکی بەپەلە لەگەڵ ڕوسیا بکات لەسەر چوارچێوەیەکی کۆنتڕۆڵی چەکی ستراتیژی بۆ جێگرتنەوەی پەیمانی دەسپێکی نوێ کە لە ساڵی 2026 بەسەر دەچێت.
بایدن ڕۆژی دووشەممەبەبۆنەی 10یەمین کۆنفرانسی پێداچوونەوەی ئێن پی تی ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە
سەرجاوە: https://aburi.news/
لینکی تلیگرام: https://t.me/hawalaburi