سەرۆکی ڕوسیا هەفتەی داهاتوو سەردانی ئێران دەکات

سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمیر پوتین هەفتەی داهاتوو سەردانی تاران دەکات سەرۆکی لیژنەی ئابووری ئەنجومەنی ڕاوێژکاری ئیسلامی محەمەد ڕەزا پور ئیبراهیمی ڕۆژی سێشەممە گوتی، کە پۆتین هەفتەی داهاتوو سەردانی وڵاتەکەیان دەکات.

بۆر ئیبراهیمی کە لەگەڵ پارێزگاری بانکی ناوەندی ئێران سەردانی مۆسکۆی کرد بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی ئێرانی ڕاگەیاند کە هەفتەی داهاتوو سەرۆکی ڕووسیا سەردانی تاران دەکات.

جەختیشیکردەوە کە ڕوسیا جددییە لەفراوانکردنی پەیوەندییە ئابوورییەکانی لەگەڵ ئێران و پلاندانان بۆ ئەو ئامانجەش لەدیداربوونی لەگەڵ سەرکردەکانی ئێران کارنامەی پوتین بەرزتر دەبێت

ئەوەشی خستەڕوو کە گەمارۆکانی ئەمریکا و ئەوروپا لەسەر ڕووسیا بەرژەوەندی ڕووسیای لە مامەڵەکردنی ئابووری و بازرگانی لەگەڵ ئێران زیاتر کردووە.

بۆر ئیبراهیمی ڕوونیکردەوە دوای سەردانەکەی ئەم دواییەی سەرۆک کۆمار بۆ ڕوسیا کەشێکی ئیجابی لەمۆسکۆ دروست بووە لەسەر هاوکاری ئابووری لەگەڵ ئێران لەو سەردانەدا رێککەوتنێکی زۆر باش واژۆ کرا.

سەرچاوە: https://aburi.news/

لینکی تلیگرام: https://t.me/hawalaburi

By ئابوري نيوز