بەرهەمهێنانی پیشەسازی چین بەرزدەبێتەوە
بەرهەمهێنانی پیشەسازی چین لە مانگی ئایاری ساڵی ڕابردووەوە 0.7٪ بەرزبووەوە و پێشبینیەکانی دابەزینی 0.7٪ ی ، دوای دابەزینی 2.9٪ لە ساڵی ڕابردوەوە لە مانگی نیساندا.
داتاکانی دەزگای ئاماری نیشتیمانی دەریخست کە فرۆشتنی تاکفرۆشی کەمتر لە پێشبینیکراو دابەزیوە بۆ، ٦.٧٪ لە مانگی ئایاری پاردا، لە مانگی نیساندا بۆ ١١.١٪ دابەزیوە.
وەبەرهێنان لە سەرمایەی جێگیر لە مانگی کانوونی دووەمەوە بۆ ئایار٦.٢٪ زیادی کردووە، لە پێشبینیەکانی گەشەکردن لە ٦٪ تێپەڕیوە.

نوسینگەی ئاماری نەتەوەیی چین لە بەیاننامەیەکدا وتی کە ئابووری “تەوژمی باشی نیشانداوە بۆ چاکبوونەوە” لە مانگی ئایار، “لەگەڵ ئەنجامەکانی کۆڤید-19 پەتاکە وردە وردە بەسەریدا زاڵ دەبێت، وە نیشاندەرە سەرەکیەکان کەمێک باشتر دەبن”
ئۆفیسەکە وتیشی: “هەرچۆنێک بێت، دەبێت ئەوە بزانین کە کەش و هەوای جیهانی ئاڵۆزتر دەبێت و ئابووری ناوخۆیی بەردەوام دەبێت لە ڕووبەڕووبونەوەی کێشە و گرفتەکان بۆ چاکبوونەوە”