پێشبینی دەكرێت تاكو ساڵى ٢٠٣٢ نيوەى ئۆتۆمبێلەكان لە سەرانسەرى جيهان ببێتە كارەبايى

لە کاتێکدا چاوەڕوانی ئەوە دەکرێت کە سەدا ٥٠ی فرۆشتنی جیھانیی ئۆتۆمبێل تاکو ساڵی ٢٠٣٢، لە ئۆتۆمبێلی کارەبایی پێکبێت، کارەکانی ژێرخانی بنچینەیی ئەم سێکتەرە خێرایی بەخۆوە بينيوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لە راپۆرتێکدا بەناوی “ئاسۆکانی گواستنەوەی وزە ٢٠٢١ کە لەلایەن کۆمپانیای DNVی نەرویجیەوە ئامادە کراوە و پێشبینییەکانی دەربارەی ئۆتۆمبێلی ژینگە دۆستی لە خۆگرتووە، کۆیکردووەتەوە و ھەڵسەنگاندنی بۆ کردووە، دەرکردنی گازە ژەھراوییەکان کە ساڵی رابردوو بەھۆی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆناوە کەمببوویەوە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە بە خێرایی زیادیکردووە.

بەپێی راپۆرتەکە، پێشبینی ئەوە دەکرێت کە خواست لەسەر وزەی جیھانی لە ماوەی ٣٠ ساڵدا لە سەدا ١٩وە بۆ سەدا ٣٨ بەرزببێتەوە. بەرھەمھێنانی کارەبا لە سەرچاوەی خاوێن و بەردەوام گرنگ دەبێت بۆ رێگە گرتن لە خێرایی بڵاوبوونەوەی گازی ژەھراویی.

بەپێی ئەو راپۆرتەی کە پێشبینی ئەوە دەکات کە لە ساڵی ٢٠٥٠دا وزەی خۆر و با سەدا ٧٠ی تۆڕی بەرھەمھێنانی وزەى کارەبا پێکدەھێنێت، پشکی سەرچاوە بەردینەکانیش لەم بوارەدا سەدا ١٣ دەبێت.

دەربارەى خواست لەسەر گواستنەوە، ئەو کارەکان لە چین، ئەورووپا و ئەمریکا بەردەوامە بۆ گۆڕینەوە ئۆتۆمبێلەکانی گواستنەوەی گشتی و ئۆتۆمبێلە بازرگانییەکان بە ئۆتۆمبێلی کارەبایی. ژمارەی ئۆتۆمبێلە کارەباییەکان لەم سێ ناوچەیەدا بە خێرایی زیاد دەکات، بەتایبەتی لە ئەورووپا پاکێجی ھاندانی وەکو پاڵپشتیی باج دەخرێتە بەردەم کڕیاران.

سەدا ٥٠ی فرۆشتنی جیھانیی ئۆتۆمبێل تاکو ساڵی ٢٠٣٢، لە ئۆتۆمبێلی کارەبایی پێکدێت. لە کاتێکدا بەکارھێنانی ئۆتۆمبێلی کارەبایی پاڵپشتیی کەمکردنەوەی دەرچوونی گازەکان دەکات، کارەکانی ژێرخانی بنچینەیی ئەم سێکتەرەى خێراتر كردووە.

ھاوکات بە پێی راپۆرتی ئاژانسی وزەی نێودەوڵەتی، ژمارەی ئەو ئۆتۆمبێلە کارەباییانەی کە ساڵی رابردوو فرۆشراوە، سەدا ٤١ زیادیکردووە و ئاستی سێ ملیۆنی تۆمارکردووە. رێژەی فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی کارەبایی لە ساڵی رابردوودا سەدا ٤،٦ی کۆی فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی لە جیھان پێکھێناوە.

 

By ubnt

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *