محەمەد حەلبۆسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕۆژی پێنجشەممە” دانیشتنی تایبەت” ی کردەوە دوای تەواوکردنی کۆرسەکە بەئامادەبوونی 202 جێگر.

بەگوێڕەی پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی شەفەق، دانیشتنەکە سوێندخواردنی نوێنەرانی سەربەخۆی لە کوتلەی ڕەوتی سەدردا بینی کە یەکەم بڕگەی کارنامەی دانیشتنەکەیە
هەروەها دانیشتنەکە تەواوکردنی هەموارکردنەوەکان و گرتنە بەری یاسای پەیڕەوی ئەنجومەنی نوێنەران کە بڕگەی دووەمی کارنامەکەیە دەبینێت
سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران ڕۆژی چوارشەممە داوای لەکاندیدەکانی “گەورەترین دۆڕاوەکان” کرد کە جێگرانی کوتلەی سەدر بۆ بەشداریکردن لەدانیشتنی ڕۆژی پێنجشەممەدا دەستیان لەکارکێشایەوە لەکاتێکدا شەش لەو جێگرانە ڕەتیانکردەوە وەک کاندیدی کوتلەی سەدر ئامادەبن
سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کەئەنجومەنەکە دانیشتنێکی تایبەت سازدەکات بەپێی بڕگەکانی مادەی 58ی یەکەمی دەستوور لەسەر داوای ژمارەیەک لەئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران ڕۆژی پێنجشەممە 23ی حوزەیران کاتژمێر 11ی بەیانی