چین: تەنها دوو بژاردەتان هەیە

چین: تەنها دوو بژاردەتان هەیە : چین بە ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکای ڕاگەیاندووە “هیچ ئیمتیازێک” لەسەر تایوان نادات و جەختیشی لەوە کردەوە کە چین و ئەمریکا دەبێت لەنێوان “هاوکاری یان ناکۆکی”دا هەڵبژێرن.

هیچ کۆبوونەوەیەک لەگەڵ شێن لە خشتەی سەردانەکەی بلینکن بۆ پەکین نییە
ئەمەش لە میانی دیداری بلینکن ئەمڕۆ دووشەممە لە پەکین، سەرۆکی بەرپرسی کاروباری دەرەوەی چین، وانگ یی، لە سەردانێکدا کە بە دەگمەن ڕوودەدات و ئامانجی هێورکردنەوەی گرژییەکانی نێوان هەردوو وڵاتە.

چین: تەنها دوو بژاردەتان هەیە

وانگ یی دڵنیایی داوەتە بلینکن کە وڵاتەکەی “هیچ ئیمتیازێک” لەسەر تایوان نادات، بەپێی پەخشی دەوڵەتی سی سی تی ڤی، ئاماژەی بەوەشکردووە “لەم ڕووەوە چین هیچ بوارێکی بۆ سازشکردن و ئیمتیازات نییە. ئەمریکا دەبێت بەڕاستی ڕێز لە پرەنسیپی چین بگرێت”. بۆ سەروەری چین و یەکپارچەیی خاکی چین”.

وانگ یی هەروەها جەختی لەسەر پێویستی هەڵبژاردنی پەکین و واشنتۆن لە نێوان “دیالۆگ و ڕووبەڕووبوونەوە، هەروەها لە نێوان هاوکاری و ناکۆکی” کردەوە.

بلینکن، بەرزترین بەرپرسی ئەمەریکا کە لە ماوەی نزیکەی ٥ ساڵدا سەردانی پەکینی کردووە، ڕۆژی یەکشەممە بۆ ماوەی ٧ کاتژمێر و نیو چاوی بە هاوتا چینییەکەی چین گانگ کەوت. هەردوولا ڕێککەوتن لەسەر پاراستنی پەیوەندییەکان بۆ ئەوەی هیچ ناکۆکییەک دروست نەبێت.

https://t.me/hawalaburi

ئەڵمانیا بەنیازە لە ڕێگەی هاوکاری لەگەڵ قەتەر دابینکردنی وزە دەستەبەر بکات

By ubnt