مۆسکۆ و بیکین زیاتر لە 90 پڕۆژەی وەبەرهێنانی هاوبەشیان ئامادەکردووە بەهای زیاتر لە 150 ملیار دۆلار بۆ جێبەجێکردنیان، بەرپرسێکی ڕوسیا ڕایگەیاند، کە زیاتر لە 90 پڕۆژەی وەبەرهێنانی هاوبەشیان ئامادەکردووە بۆ جێبەجێکردنیان
قەبارەی بازرگانی نێوان ڕووسیا و چین 100 ملیار دۆلار تێپەڕدەکات
نوێنەری بازرگانی ڕوسیا بۆ چین ئەلێکسی دارکۆفسکی ڕۆژی چوارشەممە گوتی لە میانەی بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی گەشەپێدانی کۆمپانیا چینییەکان لەدەرەوە کە لە پێشانگای نێودەوڵەتی وەبەرهێنان و بازرگانی چین بەڕێوەچوو.
تا ساڵی 2020 وەبەرهێنانی ڕاستەوخۆی چین لە ئابووری ڕوسیا گەیشتە 12,8 ملیار دۆلار، ئەو بەرپرسە گوتی، جەختی لەوە کردەوە کە جێبەجێکردنی پرۆژەی نوێ دەتوانێت ئەو ئیندێکسە دوو هێندە بکات
هەروەها ستایشی دیمەنی گەشەی بازرگانی دوولایەنەی کرد و بە وتەی ئەو قەبارەی بازرگانی نێوان ڕوسیا و چین گەیشتە ئاستێکی 63 ملیار دۆلار لە نیوەی یەکەمی ساڵدا، کە ڕێژەی 28.2٪ ی ساڵی ڕابردوو بوو.
تا ساڵی 2024 ڕوسیا و چین پلانیان هەیە بازرگانیەکانیان بۆ 200 ملیار دۆلار بەرز بکەنەوە