دەستپێکردنەوەی گواستنەوەی دانەوێڵە لە بەندەرەکانی ئۆکرانیا

ڕۆژی چوارشەممە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، دەستپێکردنەوەی جموجۆڵی ئەو کەشتیانەی کە دانەوێڵەی ئۆکرانیایان هەڵگرتبوو، دوای پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەنێوان وەزیرانی بەرگری تورکیا و ڕووسیا ڕاگەیاند.

ئەردۆغان لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، سێرگی شۆیگو وەزیری بەرگری ڕوسیا پەیوەندی بە هولوسی ئاکار هاوتا تورکەکەیەوە کرد و ئاگاداری بکاتەوە کە “لە نیوەڕۆی ئەمڕۆ (چوارشەممە)ەوە ناردنی دانەوێڵە بەپێی پلان دەست پێدەکاتەوە”.

لای خۆیەوە وەزارەتی بەرگری ڕوسیا دەستپێکردنەوەی بەشداریکردن لە “رێکەوتنی دانەوێڵەی دەریای ڕەش” لە بەندەرەکانی ئۆکرانیا پشتڕاستکردەوە. ڕوسیا لە کۆتایی هەفتەدا بەشداریکردنی لە ڕێککەوتنەکەدا ڕاگرت و ڕایگەیاند، بەهۆی هێرشکردنە سەر بەلەمەکانی لەوێ، ناتوانێت گەرەنتی سەلامەتی ئەو کەشتییە مەدەنیانە بکات کە لە دەریای ڕەش دەپەڕنەوە.

داتاکانی وەزارەتی کشتوکاڵی ئۆکرانیا، ڕۆژی چوارشەممە، دەریانخستووە، هەناردەی دانەوێڵەی وڵاتەکە لە سەرەتای وەرزی ٢٠٢٢/٢٠٢٣ەوە تا ئێستا ساڵانە دابەزیوە بۆ نزیکەی ١٣.٤ ملیۆن تۆن، لەکاتێکدا لە ماوەی هاوتای پێشوودا ١٩.٧ ملیۆن تۆن بووە وەرز.

هەناردەی دانەوێڵەی ئەم وڵاتە لە سەرەتای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی ڕوسیا لە مانگی شوباتی ساڵی ڕابردووەوە دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە و داخستنی بەندەرەکانی دەریای ڕەش بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی خۆراک لە سەرانسەری جیهان و ترسی توندی دابینکردنی دانەوێڵە لە ئەفریقا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیادیکردووە.

لە کۆتایی مانگی تەمموزدا سێ بەندەر لەسەر دەریای ڕەش بە ڕێککەوتنی نێوان مۆسکۆ و کیێڤ بە نێوەندگیری نەتەوە یەکگرتووەکان و تورکیا کرانەوە.

پێشبینی دەکرێت دوای ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆماری تورکیا و وەزارەتی بەرگری ڕوسیا بارکردن بەردەوام بێت.

داتاکانی وەزارەتی ئۆکرانیا دەریدەخەن کە هەناردەکردن لە سەرەتای وەرزی ئێستاوە کە لە مانگی تەمموزی ٢٠٢٢ دەستیپێکردووە و لە مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٣ کۆتایی دێت، بریتی بووە لە ٥.١ ملیۆن تۆن گەنم و ٧.١ ملیۆن تۆن گەنمەشامی و یەک ملیۆن و ١٠٠ هەزار تۆن جۆ.

حکومەتی ئۆکرانیا دەڵێت، ئۆکرانیا دەتوانێت لەمساڵدا لەنێوان 50 بۆ 52 ملیۆن تۆن دانەوێڵە دروێنە بکات، کە لە ساڵی 2021دا 86 ملیۆن تۆن دانەوێڵە، بەهۆی دەستبەسەرداگرتنی بەشێک لە زەوییەکانی هێزەکانی ڕوسیا و کەمبوونەوەی بەرهەمی بەروبووم.

By ubnt