ڕێژەیی هەڵئاوسانی ساڵانەی عێراق لەسەدا 7.5 بەرزدەبێتەوە

فەرمانگەی ناوەندی ئامار ڕایگەیاند کە ڕێژەی هەڵئاوسانی ساڵانەی مانگی تشرینی یەکەمی 2021 بەرزبۆتەوە بۆ 7.5٪ بەبەراورد بە تشرینی یەکەمی 2020

زۆربەی نرخی کاڵاکان لە ساڵێکی تەواودا زیادی کردووە بە جیاوازی رێژەیی، لەگەڵ بەرزبوونەوەی خۆراک بە ڕێژەی ٥.٤ لە سەدی و نرخی ماسیەکان لە سەدا ۱٤.٥، شیرەمەنی، هێلکە (لە سەدا ۱۲)، گۆشت (لە سەدا ۱۱) و میوە (۷.۳٪ )

هەروەها نرخی توتنەکان بەرزبووەوە (19.3٪)، جلوبەرگ (3.3٪)، خانووبەرە (3٪)، دابینکردنی کارەبا (20.5٪)، سووتەمەنی (7.7٪)، کەلوپەلەکانی ناو ماڵ (7.9٪)، ئامێرەکانی ماڵ (9.2٪) و ئەساسی ناوماڵ (5.8٪)،

کەرتی تەندروستی بەرزبوونەوەی (13.6٪) تۆمار کرد و گواستنەوە (13٪) و پەیوەندی تەلەفۆنی (6٪) و ڕابواردن (10.4٪) و چێشتخانەکانی (7.3٪) و خزمەتگوزاری و کەلوپەلی جۆراوجۆر (12.9٪)،

ئەم زیادبوونە لە دەرئەنجامی دابەزینی ڕێژەی ئاڵوگۆڕی دینارە کە نرخی ماددە هاوردەکان لەسەر ئاستی جیهانی بەرزدەبێتەوە

By ubnt

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *