ڕێژەی ئاڵوگۆری دۆلار لەبەغداو کوردستان دابەزیوە

نرخی ئاڵوگۆڕی دۆلارەکانی ئەمریکا لە ڕۆژی پێنجشەممەوە بەرامبەر بە دیناری عێراقی لە ئاڵوگۆڕی سەرەکی بەغدا و لە هەرێمی کوردستان کەوتە دابەزی

بەیانی ئەمڕۆ بۆرسەی ناوەندی ئەلتێکفا و هەرثیا لەبەغدا 148275 دیناری عێراقی بە 100 دۆلار تۆمار کرد

نرخەکان بۆ ڕۆژی چوارشەممە لە ئاڵوگۆڕەکانی ئەلتەکفا و هەرثیا 148400 دیناری عێراقی بوو بە 100 دۆلار

پەیامنێرمان ئاماژەی بەوەدا کە نرخی کڕین و فرۆشتن لەفرۆشگای بانکەکان لەبازاڕە ناوخۆییەکانی بەغدا دابەزیوە کە نرخی فرۆشتنەکەی دەگاتە 148 هەزارو 500 دینار بۆ هەر 100 دۆلارێکی ئەمریکی لەکاتێکدا نرخی کڕینەکان گەیشتە 147 هەزار و 500

لەهەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان نرخی دۆلاریش دابەزیوە و نرخی فرۆشتنەکەشی دەگاتە 148 هەزارو 250 دینار بۆ هەر 100 دۆلارێکی ئەمریکی و نرخی کڕینەکەشی 148 هەزارو 100 دینار بووە بۆ هەر 100 دۆلارێکی ئەمریکی

By ubnt

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *