ڕێژەی هەڵاوسانی کۆریای باشوور لە بەرزترین ئاستی خۆیدایە لە ساڵی ١٩٩٨ەوە

ئیدارەی نیشتمانی ئاماری کۆریای باشوور ڕایگەیاند کە ڕێژەی هەڵاوسان لە کۆریای باشوور لە مانگی تەمموزی ساڵی ڕابردوودا بە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی ٢٠٢١ بە ڕێژەی ٦.٣% زیادی کردووە.

ئیدارەکە لە بەیاننامەکەیدا ئەمڕۆ رایگەیاند، کە ئەمە گەورەترین بەرزبوونەوەیە بۆ ئەم پێوەرە لە مانگی نۆڤەمبەری 1998ەوە، و بە بەراورد لەگەڵ مانگی حوزەیران، پێوەرەکانی نرخی بەکاربەر بە رێژەی 0.5% بەرزبووەتەوە. لە مانگی تەمموزی ئەمساڵدا، ڕێژەی گەشەی نرخەکان 6% بووە بە بەراورد بە تەمموزی ساڵی ڕابردوو، لە مانگی ئایاری ئەمساڵدا – 5.4%.

لای خۆیەوە ئاژانسی هەواڵی “یۆنهاپ”ی كۆریای باشوور بڵاویكردەوە، لەنێو هۆكارەكانی بەرزبوونەوەی نرخی هەڵاوساندا، بەرزبوونەوەی نرخی وزە و خۆراك هەیە، جگە لە پچڕانی زنجیرەكانی دابینكردنی جیهانی.

ئاژانسەكە لە زاری نوێنەرێكەوە نووسیویەتی: “زۆر هۆكار هەن كە كاریگەری لەسەر هەڵاوسان هەیە، كە زۆربەیان هۆكاری دەرەكین وەك بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی نێودەوڵەتی، بەڵام لەم ماوەیەی دواییدا تێبینیمان كردووە كە هۆكارە دەرەكییە ناسەقامگیركەرەكان دەستیان بە كەمبوونەوە و لاوازبوون كردووە”. لە بەشی ئامار، ئۆه ئیون-سون، وەک دەڵێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕێژەی هەڵاوسانی ناوەکی کە بەرزبوونەوەی نرخی خۆراک و سووتەمەنی لەبەرچاو ناگرێت، لە مانگی تەمموزدا گەیشتووەتە 3.9%.

سەرچاوە: ئاژانسەکان

By ئابوري نيوز