حكوومه‌تی ژاپۆن رایگه‌یاند كه كۆریای باكوور دوو مووشه‌كی بالیستیی تاقی كردووه‌ته‌وه.
وه‌زیری به‌رگریی ژاپۆن، كیشی نۆبوۆ رایگه‌یاند، كۆریای باكوور كاتژمێر ٠٨:٤٩ و كاتژمێر ٠٨:٥٢ دوو مووشه‌كی بالیستیی تاقی كردووه‌ته‌وه.
كیشی نۆبوۆ ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه دوو مووشه‌كه‌كه كه تا ٥٠ كیلۆمه‌تر به‌رز بوونه‌ته‌وه دوای بڕینی ٣٠٠ كیلۆمه‌تر كه‌وتوونه‌ته ناو ده‌ریا و گوتی: “روونه كه كۆریای باكوور له هه‌وڵی پێشخستنی ته‌كنه‌لۆجیای مووشه‌كدایه. ئه‌نجامدانی چه‌ندین تاقیكردنه‌وه له‌م ماوه‌یه‌ی دواییدا كێشه‌یه‌كی جیددییه رووبه‌ڕووی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیی بووه‌ته‌وه”.
حكوومه‌تی ژاپۆن له رێگای باڵیۆزخانه‌كه‌ی له په‌كین كاردانه‌وه‌ی فه‌رمیی خۆی به پیۆنگیانگ گه‌یاندووه به‌م جۆره له سه‌ره‌تای ساڵی نوێوە، كۆریای باكوور چوار تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه‌كی ئه‌نجامداوه.