ژاپۆن.. فرۆشتنی قرژاڵێک بە پێنج ملیۆن یەن

لە پارێزگای ئیشیکاوا رۆژئاوای ژاپۆن، قرژاڵێکی بەفر لە زیادکردنێکدا بە پێنج ملیۆن یەن (٤٤ هەزار دۆلار) فرۆشرا.

دەزگای پەخشیی ژاپۆن NHK بڵاوی کردەوە کە لە بەندەری شاری کانازاوا سەنتەری پارێزگای ئیشیکاوا، یەکەم بەرهەمی قرژاڵی وەرزەکە کۆکراوەتەوە و لە زیادکردنێکدا قرژاڵێکی بەفری کە توێکڵی پشتی ١٤،٥ سم بوو و کێشی ١،٥ کیلۆگرام بوو بە پێنج ملیۆن یەن فرۆشرا.

ئەو کەسەی لە زیادکردنەکەدا، قرژاڵەکەی کڕی وەک چێشتلێنەری چێشتخانەی کۆمپانیایەک لە پارێزگاکە کار دەکات.

By ubnt

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *