ژێردەریاگەڕی “STM500” دەست بە چالاکییەکانی دەکات

سەرۆکی فەرمانگەی پیشەسازیی سەربازیی له‌ سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، ئیسماعیل دەمیر، ئاشکرایکرد ژێردەریاگەڕی “STM500” کە بەتەواوی بەرهەمی تورکیایە و لەلایەن ئەندازیارە تورکەکانەوە په‌ره‌ی پێدراوه‌، بە تاقی کردنەوەی پەیکەره‌كه‌ی، دەست به‌ چالاكییه‌كانی ده‌كات.

ئیسماعیل دەمیر لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بابەتێکی بڵاوکردوەتەوە و تیایدا لە بارەی قۆناغی کارەکانی پڕۆژەی ژێردەریاگەڕی “STM500″، زانیاری خستووه‌تەڕوو.

دەمیر جەختی لەوە کردووه‌تەوە ژێردەریاگەڕەکە بە نوێترین و هاوچەرخترین سیستمی جەنگی دروست دەکرێت و نووسیویەتی: “ئەم ژێردەریاگەڕە هەنگاوێکی مێژوویی ئەزموونی وڵاتەکەمانە. بەرهەمێکی تەواو ناوخۆییە و لەلایەن ئەندازیارە تورکەکانەوە په‌ره‌ی پێدراوه‌.

چالاکییەکانی ژێردەریاگەڕی STM500 بە تاقیکردنەوەی پەیکەری ژێردەریاگەڕەکە، دەستپێدەکەین. ئەم ژێردەریاییە بەجۆرێک دیزاین کراوە کە هەم لە دەریا قووڵەکاندا و هەم لەو ئاوانەی قوڵاییەکی کەمیان هەیە، توانای کارکردنی هەیە. لەڕووی چاودێری، ئاشکراکردن، پێویستییە جەنگییەکانی هێزە تایبەتەکانەوە گرنگییەکی زۆری هەیە و بە پێشکەوتووترین و هاوچەرخترین سیستمە سەربازییەکان دروست دەکرێت”.

By ubnt

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *