کارگەی ئاسن و پۆڵا لە بازیان داخرا

ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگە لە پارێزگای سلێمانی داخستنی كارگەیەكی بۆ بەرهەمهێنانی ئاسن لە سنوورەكانی دەڤەری “بازیان” راگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتییەكە لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، “بەهۆی زیادبوونی بڕی دوكەڵی ژەهراوی دەردەچێت و ئەو مەترسییەی لەسەر ژینگەی هەرێم دروستی دەكات، دوێنێ سێشەممە، مەفرەزەیەك لە بنكەی پۆلیسی دارستان لە بازیان چوونەتە شوێنی”. کارگەی چەکی سوپەر ستیل لە ناوچەی “بازیان”.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، دوای ئاگادارکردنەوەی کارگەکە لە بوونی دوکەڵ و پاشماوەی ژەهراوی، و ڕووبەڕووبوونەوەی بە سەرپێچی یاسایی، بڕیاردرا کارگەکە دابخرێت تا ئەو گرفتە چارەسەر دەکرێت، ئاماژەش کراوە بە ڕێکخستنی مەلەفی لێکۆڵینەوە بۆ کارگەکە و ڕادەستکردنی بیداتە دەسەڵاتی دادوەری.

By ubnt