لێدوانەکانی ئەندامی فیدرالی ڕۆبێرت کاپلان لە میانەی چاوپێکەوتنێکدا ئاماژەی بەم خاڵانە کرد:
1- ئابووری ئەمریکا توانای بەرنگاربوونەوەی کۆڤید دەلتای هەیە.
2- کڕینەکانی یەدەگی فیدڕاڵی ئەمریکا بۆ بۆندەکان ئامانجی پێویست و لەکاتی خۆیدا جێبەجێیان کردووە و چیتر پێویست بەمە ناکات.
3- بازاڕی نیشتەجێبوون چیتر پێویستی بە هیچ پشتگیریەکی زیاتر نییە لە یەدەگی فیدڕاڵی ئەمریکاوە.
4- ڕەنگە سەختی لە دامەزراندنی کار بۆ ماوەیەک بخایەنێت و کاریگەری لەسەر نرخەکان هەبێت.
5- گونجاوە بۆ بەرزکردنەوەی ڕێژەی سوود لە ساڵی 2022.
6- کەمکردنەوەی خێرایی کڕینەکانی بۆند کاتی پێویست بۆ سیاسەتی نەختینەیی دابین دەکات.
ئەندامی فیدرالی کاپڵان پێشتر گوتی کە هیچ شتێکی نەبینیوە بۆ گۆڕینی تێڕوانینی من بۆ سیاسەتی نەختینەیی، کە بەردەوامن لە چاودێریکردنی بازاڕەکان و پێشکەوتنە ئابوورییەکان، کە کاریگەری تەوەری نوێی دەلتا سنووردارە و هیوای خواست کە فیدرالی لە مانگی ئەیلولدا کەمکردنەوەی کڕینەکانی بۆند ڕابگەیەنێت