کۆمپانیای ئەپڵ ڕایگەیاند کە کەموکوڕی گەورەی ئەمنی لە مۆبایلەکانی ئایفۆن و ئایپاد و ماکبۆکدا دۆزیوەتەوە کە دەتوانێت ڕێگە بە هێرشبەران بدات کۆنترۆڵی تەواو بەسەر ئەو ئامێرانەدا بەدەستبهێنن.
ئەپڵ ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئاگاداری راپۆرتێکە کە رەنگە ئەم بابەتە چالاکانە قۆزرابێت”.
لە نوێکارییەکی ئەمنیدا لە لاپەڕەی پشتگیرییەکانیدا، کۆمپانیا ئەمریکییەکە رایگەیاندووە، یەکێک لە کەموکوڕییەکان بەو مانایەیە کە بەرنامەیەکی زیانبەخش “ڕەنگە بتوانێت کۆدی ئارەزوومەندانە جێبەجێ بکات”، کە ڕێگە بە دەستگەیشتن بە تەواوی بە ئامێرەکە دەدات.
شارەزایانی ئاسایشی ئەلیکترۆنی ئامۆژگاری بەکارهێنەرانیان کرد کە بەپەلە ئامێرە زیانلێکەوتووەکان نوێ بکەنەوە، ئەوانیش ئایفۆن ٦ و مۆدێلە نوێیەکان، ئایپادەکانی ئەم دواییە و ئەو کۆمپیوتەرانەی کە سیستەمی مۆنتەری بەکاردەهێنن.
هەروەها لەوانەیە ئەم لاوازییە کاریگەری لەسەر هەندێک لە مۆدێلەکانی ئایپاد هەبێت.
ئاگادارکردنەوەکە بۆ بەکارهێنەرانی ئامێرەکانی “ئەپڵ” پێش وادەی چاوەڕوانکراوی مانگی ئەیلولی داهاتوو دێت بۆ نمایشکردنی نوێترین مۆبایلەکانی کۆمپانیاکە، کە پێشبینی دەکرێت ناوی “ئایفۆن ١٤”ی لەسەر بێت.