کۆی خەرجییەكانی به‌رگریی وڵاتانی ئه‌ندامی ناتۆ لە ١،٢ ترلیۆن دۆلار نزیکبووەتەوە

بەپێی مه‌زه‌نده‌كان کۆی گشتیی خەرجییەكانی بەرگریی وڵاتانی ئەندامی ناتۆ لە ساڵی ٢٠٢١دا گەیشتووەتە ١،١٧ ترلیۆن دۆلار.

لەو ئامارانەی کە بەپێی نرخی ئێستا لە راپۆرتی ساڵانەی ٢٠٢١ی سکرتێری گشتیی ناتۆ، یەنس ستۆلتنبێرگ کاری لەسەر کراوە، خەرجییەكانی بەرگریی وڵاتانی ئەورووپای ئەندامانی ناتۆ و کەنەدا لە ماوەی حەوت ساڵی رابردوودا بەردەوام لە زیادبووندا بووه‌. خەرجییەكانی ئەم وڵاتانە لە ساڵی ٢٠٢١دا بەراورد به‌ ساڵی ٢٠٢٠ له‌ سەدا ٣،١ زیادیکردووە.

پارساڵ لە نێو٣٠ وڵاتی ھاوپەیمانی ناتۆدا ئەمریکا سەدا ٦٩ی کۆی خەرجییەكانی بەرگریی پێكهێناوه‌ كه‌ ته‌نها خه‌رجییه‌كانی ئه‌مریكا گه‌یشتووه‌ته‌ ٨١١ ملیار دۆلار.

لە دوای ئەمریکا، بەریتانیا ٧٢ ملیار دۆلار، ئەڵمانیا ٦٣ ملیار دۆلار، فەڕەنسا ٥٧ ملیار دۆلار و کەنەدا ٢٧ ملیار دۆلاری لە بەرگریدا خەرج کردووە.

بەپێی راپۆرتەکە، خەرجیی مه‌زه‌نده‌كراوی تورکیا لە ساڵی ٢٠٢١دا ١٣ ملیار دۆلار بووە

By ubnt

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *