چین سێیەمین گەشتی کارگۆی بۆ ئەو وێستگەیەی بۆشایی ئاسمان تەواو کرد کە لە خولگەی هەسارەی زەوی دروستی کردووە.
لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن ئاژانسی گەشتەکانی بۆشایی ئاسمانی مرۆیی چین (CMSA)ەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە کەشتی ئاسمانیی کارگۆ Tiencou-4 (کەشتی ئاسمانیی-٤) گەشتووەتە وێستگەکە و لەگەڵ کەشتی ئاسمانیی کارگۆی Tinecou-3 جێگیر بووە.
کەشتییەکە کاتەکانی شەو لە رێگەی مووشەکی “Long March 7 Y5″ەوە لە دوورگەی هاینان لە خۆرئاوای باشووری وڵاتەکە رەوانەی بۆشایی ئاسمان کرا.
کەشتییەکە کە کە بڕی ٦،٢ تۆن پێداویستی و کەلوپەلی بۆ وێستگەکە هەڵگرتووە، ئامانج لە رەوانەکردنی دەستەبەرکردنی پێداویستی ئەو تیمە ئاسمانگەڕەیە کە لە مانگی حوزەیرانی داهاتوودا لەگەڵ کەشتی کارگۆی Şıncou-14 رەوانەی وێستگەکە دەکرێن.
بەهۆی ئەوەی ئەمریکا هاریکاریکردنی لەگەڵ چین لەبواری توێژینەوە بۆشایی ئاسمان قەدەغەکردووە و رێگری دەکات لە بەشداریکردنی لە بەرنامەی وێستگەی بۆشایی ئاسمانی نێودەوڵەتییدا، کار دەکات بۆ بنیاتنانی وێستگەی بۆشایی ئاسمانی تایبەت بەخۆی.