کۆمپانیای گازپڕۆمی رووسی رەوانەکردنی گازی سروشتی بەتەواوی بۆ Shell Energy Europe و ئۆرستێدی دانمارکی راگرت.
گازپرۆم لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە دا کە Shell Energy Europe و ئۆرستێدی دانمارکی بە روبلی رووسی کرێی گازی سروشتییان وەک پێویست نەداوە.
کۆمپانیا رووسییەکە بە ئاماژەدان بەوەی کە لە یەکی نیسانەوە کرێی گازی سروشتی بە روبل بووەتە مەرج و بەهۆی ئەوەی ئەو دوو کۆمپانیایە کرێ بە روبل نادەن، لەمڕۆوە بەتەواوی رەوانەکردنی گازی سروشتی بۆیان رادەگیرێت.
گازپڕۆم پێشتریش بەهۆی نەدانی کرێی گازی سروشتی بە روبل رەوانەکردنی بۆ هەریەک لە پۆڵەندا، بولگاریا، فینلاند و هۆڵەندا راگرت.