گرنکترین لێدوانەکانی جیرۆم پاول ئەم خاڵانەی خوارەوە بوون:

. ئابووری ئەمریکا ئاستێکی زۆر باشی پێشکەش کردووە.

. بازاڕی کار لە ئەمریکا زۆر بەهێزە.

. کەرتی تاکەکەسی لە دۆخێکی دارایی باشدایە.

. بە گشتی داتا ئابوورییەکانی ئەمریکا تا ئێستا لە دۆخێکی باشدان.

. بازاڕی کار دەگەڕێتەوە بۆ ئاستێکی هاوسەنگی باشتر.

. بازاڕی کار لە ئێستادا بەقەد ساڵانی پێش پەتاکە توند و تیژە.

. داتاکانی هەڵاوسان بۆ چارەکی یەکەمی ساڵ ئاماژە بە لاوازی پێشکەوتنەکان دەکەن لە شەڕی سنووردارکردنی هەڵاوسان.

. یەدەگی فیدراڵی ئەمریکا پێشبینی دەکات ئابوورییەکەی بە ڕێژەی ٢% و ڕەنگە زیاتریش گەشە بکات.

. بانکی فیدراڵی ئەمریکا پێشبینی دەکات هەڵاوسان بەردەوام بێت لە دابەزین بۆ ئاستێکی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو.

By ئابوري نيوز