گرنگترین ئەنجامەکانی دانوستانەکانی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا چین؟

هەرچەندە ناتۆ پێی وایە ململانێی سەربازی لەئۆکراینا بەردەوام دەبێت، بەڵام ئومێدێک هەیە کە لەگفتوگۆکانی ئاشتی هەفتەی ڕابردووەوە سەرچاوەی سەندووە، گرنگترین پێشهاتەکان، بریتین لە:

وتووێژەکانی ئاشتی نێوان ڕوسیا و ئۆکرانیا پێشکەوت و کۆبوونەوەی نێوان پوتین و زلێنسکی ئەگەری هەیە

دیمیتری پێسکۆڤ سکرتێری ڕۆژنامەوانی کرێملین وتی، کۆبوونەوەی ڤلادیمیر پوتین لەگەڵ ڤۆلۆدیمەر زیلینسکی تەنها دوای ئەوەی بەڵگەنامەیەکی نووسراوی دیاریکراوی فیدراسیۆنی ڕوسیا و ئۆکرانیا پێکەوە کێشراوە، ئەنجام دەدرێت

سەرۆکی دانوستانکاری ڕووسیا ڤلادیمیر ڕۆستیسلاڤۆڤیچ گوتی وتووێژەکانی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا ڕۆژی دووشەممە دەست پێدەکاتەوە بۆ شارەزایان لەگەڵ تێڕوانینێک بۆ بەردەوام بوون لە کارکردن لە ڕێککەوتنەکە.

ڕوسیا گوتیشی هێشتا ڕەشنووسی پەیماننامەی ئاشتی نێوان ڕوسیاو ئۆکرانیا ئامادەنییە ” پێشکەشی کۆبوونەوەیەکی لوتکەی گەورە بکرێت” هەرچەندە ئۆکرانیا زیاتر واقیعی بووە سەبارەت بەدۆخی بێلایەنی و ناناوکیی خۆی.

By ubnt

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *