گۆڕانکاری لە بەهای دینار دەکرێت

راوێژکاری کازمی: کابینەی نوێ گۆڕانکاری لە بەهای ئاڵوگۆڕی دراو دەکات

راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، کابینەی داهاتووی حکومەت گۆڕانکاری لە پڕۆژە یاسای بودجە 2022 دەکات، لەگەڵ ئەوەی پڕۆژە یاساکە بەشێوەیەکی دروست لە لایەن وەزارەتی داراییەوە ئامادەکراوە، روونیشی کردەوە ئەو کەسانە بڕیاری 315 دەیانگرێتەوە، ئەوا شایستەکانیان بەردەوام بۆ خەرجدەکرێت، چونکە بۆ ئەوە پشتیان بە یاسای بودجەی 2021 بەستووە.

مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژکاری مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەدا، بودجەی ساڵی داهاتوو لە لایەن وەزارەتی داراییەوە ئامادەکراوە، بەڵام پێویستە بە رێڕەوی دەستووری خۆیدا تێپەڕێت و لە لایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە لە مانگی تشرینی یەکەمەوە ئاراستەی پەرلەمان کرابا، بەڵام بەهۆی هەڵوەشانەوەی ئەنجومەنی نوێنەران لە ئەنجامی هەڵبژاردنی پێشوەختە، ئەو پڕۆسەیە دواکەوتووە و چاوەڕێی پێکهێنانی حکومەت و پەرلەمانی داهاتوو دەکات تاوەکو تاوتوێی بکەن و ببێتە یاسا.

ئاماژەی بەوەشدا، حکومەتی داهاتوو تاوتوێی یاسای بودجە دەکات و هەندێک دەستکاری دەکات، هەروەها پێشبینی دەکەن بە گوێرەی بازاڕی نەوت گۆڕانکاری لە بەهای ئاڵوگۆڕی دراو بکرێت، پڕۆژەی نوێش بۆ پڕۆژەی وەبەرهێنان زیاد دەکرێت، روونیشی کردەوە، کە ئەو گۆڕانکارییانە زۆر درێژە ناکێشن چونکە بە شێوەیەکی دروست ئامادەکراون.

ئەو راوێژکارە روونیشی کردەوە، کە تەنانەت ئەگەر پڕۆژە یاسای بودجەش درەنگ بکەوێت ئەوا بە گوێرەی یاسای یەک لەسەر 12 خەرجییەکان لەسەر بنەمای بودجەی 2021 رێکدەخرێن.

By ubnt

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *