یەکەم تێکەڵەی دژەتەنەکان بەشێوەی درێژخایەن بۆ رێگریکردن لە کۆرۆنای تووند بەرهەمدەهێندرێت

یەکەم تێکەڵەی دژەتەنەکان بەشێوەی درێژخایەن بۆ رێگریکردن لە کۆرۆنای تووند بەرهەمدەهێندرێت، مەترسیی تووشبوون بە حاڵەتە سەختەکان کەمدەکاتەوە. 

پرۆفیسۆر مایرۆن لێڤین، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەناو لە سکوڵی پزیشكی زانکۆی کۆلۆرادۆ دەڵێت داتاکانیان دەریدەخەن یەک ژەمی تێكەڵەی دژەتەنەکان کە ناوی AZD7442ـە دەتوانێت رێگری لە تووشبوون بە کۆرۆنای تووند بگرێت و رێگە لە دەرکەوتنی نیشانەکان دەگرێت.

پرۆفیسۆر مایرۆن لێڤین روونیدەکاتەوە تێکەڵەکە دەتوانێت لانیکەم مەترسیی دەرکەوتنی نیشانەکانی کۆڤید 77٪ کەمبکاتەوە، هاوکات مەترسیی مردنی تووشبووانیش لاوازدەکات. 

کۆمپانیای ئەسترازینیکا کە خەریکی بەرهەمهێنانی تێکەڵەکەیە دەڵێت دەیانەوێت داوا لە بەرپرسان بکەن بەشێوەی فریاگوزاری تێكەڵە نوێیەکە بۆ بەکارهێنان پەسەندبکرێت.

By ubnt

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *