ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی بەرزبووەوە.
و پەیامنێرمان وتی، کە بۆرسەی ناوەندی كيفاح و حارثية لە بەغدا بەیانی ئەمڕۆ 160 هەزار و 500 دیناری عێراقی بۆ 100 دۆلاری ئەمریکی تۆمارکردووە.
بەیانی دوێنێ دووشەممە، نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٧ هەزار و ٣٠٠ دیناری عێراقی بوو.
پەیامنێرمان ئاماژەی بەوەشکرد، نرخی کڕین و فرۆشتن لە دوکانەکانی ئاڵوگۆڕکردن لە بازاڕە ناوخۆییەکانی بەغدا بەرزبووەتەوە، کە نرخی فرۆشتنی هەر 100 دۆلارێکی ئەمریکی گەیشتووەتە 161 هەزار دیناری عێراقی، هاوکات نرخی کڕینی 100 دۆلاری ئەمریکی بە 160 هەزار دیناری عێراقی بووە.