5000 یەکەی نیشتەجێبوون بۆ سلێمانی دروستدەکرێت : قایمقامی سلێمانی ڕۆژی چوارشەممە ڕایدەگەیەنێت کەگەڕان بۆ دروستکردنی زیاتر لە 5 هەزار. یەکەی نیشتەجێبوون لەپارێزگاکە بۆ فەرمانبەران و خاوەن داهاتە سنووردارەکان دروستدەکرێت.

شارەوانییەکە لەبەیاننامەیەکدا کە ئاژانسی هەواڵی هەواڵی ئابوری پێگەیشتوە ڕایگەیاند. پڕۆژەکە بەبڕیاری سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران جێبەجێدەکرێت و (5200) یەکەی نیشتەجێبوونیش بۆ پارێزگای سلێمانی تەرخانکراوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: “پلانی گونجاوی زەوی بۆ ئەو پرۆژەیە تەرخان دەکرێت کە بۆ فەرمانبەران و خاوەن داهاتە سنووردارەکان دەبێت”
کەمێک پێش ئێستا ئەنجومەنی وەزیران لەحکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا 20 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون لەپارێزگاکانی هەرێم دروست بکات و هاوکات دەسەڵاتی وەبەرهێنان تەئکیدی لەسەر تەواوکردنی سەرجەمی ڕێوشوێنەکان و تەرخانکردنی نەخشەی زەوی لەهەولێر و دەۆک کردەوە جگە لە سلێمانی.
لنکی تلگرام: https://t.me/hawalaburi
سەرچاوە: https://aburi.news/