ئەردۆغان

ئەردۆغان

باڵیۆزی تورکیا لە عێراق: “رۆژانە زیاتر لە حه‌وت هەزار ڤیزە به‌ هاووڵاتیان ده‌ده‌ین”

باڵیۆزی تورکیا لە عێراق: “رۆژانە زیاتر لە حه‌وت هەزار ڤیزە به‌ هاووڵاتیان ده‌ده‌ین”

باڵیۆزى توركیا له‌ عێراق، عه‌لى ره‌زا گونه‌ى ئاشكرایكرد، له‌ ئێستادا رۆژانه‌ زیاتر له‌ حه‌وت هه‌زار ڤیزه‌ به‌ هاووڵاتییه‌ عێراقییه‌كان دەدەن. عه‌لى ره‌زا گونه‌ى له‌ هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌ و تێیدا ئاشكرایكرد توركیا، بژارده‌ى یه‌كه‌مى عێراقییه‌كانه‌ بۆ به‌سه‌ربردنى پشووى جه‌ژنى قوربان. گونه‌ى له‌ تویته‌كه‌یدا رایگه‌یاند: "توركیا بژارده‌ى یه‌كه‌مى هاووڵاتیانى عێراقه‌ بۆ به‌سه‌ربردنى پشووى جه‌ژنى قوربان و رۆژانه‌ زیاتر له‌ حه‌وت هه‌زار ڤیزه‌ به‌ هاووڵاتییه‌ عێراقییه‌كان ده‌ده‌ین". به‌ شێوه‌یه‌كى گشتیى ساڵانه‌ ژماره‌یه‌كى زۆر له‌ هاووڵاتییان له‌ عێراقه‌وه‌ سه‌ردانى توركیا به‌ گشتیی و پارێزگاى ئه‌نتاڵیا به‌ تایبه‌تی ده‌كه‌ن كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ ناوەندە گەشتیارییە هەرە گرنگەکانی تورکیا و تەنانەت…
Read More
راگەیەندراوی سێقۆڵی: “سوید و فینلاند لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا بەڵێنی هەماهەنگیی لەگەڵ تورکیا دەدەن”

راگەیەندراوی سێقۆڵی: “سوید و فینلاند لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا بەڵێنی هەماهەنگیی لەگەڵ تورکیا دەدەن”

سوید و فینلاند لە بەرەنگاربوونەوەی رێکخراوە تیرۆریستییەکاندا بەڵێنی هەماهەنگیی تەواویان لەگەڵ تورکیا دا . دوای واژۆکردنی یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لەنێوان تورکیا و سوید و فینلاند سەربارەت بە ئەندامێتی سوید و فینلاندا لە ناتۆدا لە پەراوێزی لووتکەی ناتۆ کە لە مەدرید پایتەختی ئیسپانیا بەڕێوەچوو، راگەیەندراوێکی سێقۆڵی هاوبەش بەناوی هەرسێ وڵاتەکەوە بڵاوکراوەیەوە. لە راگەیەندراوە هاوبەشەکەدا ئەوە خراوەتەڕوو کە سوید و فینلاند بەڵێن ئەوەیان داوە کە لە بەرەنگاربوونەوەی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکەدا هەماهەنگیی تەواو لەگەڵ تورکیادا بکەن و پشتیوانی لە رێکخراوەکانی پەیەدە/یەپەگە و فەتۆ نەکەن. لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشدراوە، فینلاند و سوید بەڵێنیان داوە رێگریی لە چالاكییەكانی پەكەكە و سەرجەم رێكخراوە تیرۆریستییەکان و كەسانی دیكەی…
Read More
ژێردەریاگەڕی “STM500” دەست بە چالاکییەکانی دەکات

ژێردەریاگەڕی “STM500” دەست بە چالاکییەکانی دەکات

سەرۆکی فەرمانگەی پیشەسازیی سەربازیی له‌ سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، ئیسماعیل دەمیر، ئاشکرایکرد ژێردەریاگەڕی "STM500" کە بەتەواوی بەرهەمی تورکیایە و لەلایەن ئەندازیارە تورکەکانەوە په‌ره‌ی پێدراوه‌، بە تاقی کردنەوەی پەیکەره‌كه‌ی، دەست به‌ چالاكییه‌كانی ده‌كات. ئیسماعیل دەمیر لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بابەتێکی بڵاوکردوەتەوە و تیایدا لە بارەی قۆناغی کارەکانی پڕۆژەی ژێردەریاگەڕی "STM500"، زانیاری خستووه‌تەڕوو. دەمیر جەختی لەوە کردووه‌تەوە ژێردەریاگەڕەکە بە نوێترین و هاوچەرخترین سیستمی جەنگی دروست دەکرێت و نووسیویەتی: "ئەم ژێردەریاگەڕە هەنگاوێکی مێژوویی ئەزموونی وڵاتەکەمانە. بەرهەمێکی تەواو ناوخۆییە و لەلایەن ئەندازیارە تورکەکانەوە په‌ره‌ی پێدراوه‌. چالاکییەکانی ژێردەریاگەڕی STM500 بە تاقیکردنەوەی پەیکەری ژێردەریاگەڕەکە، دەستپێدەکەین. ئەم ژێردەریاییە بەجۆرێک دیزاین کراوە کە هەم لە…
Read More
ئەردۆغان لەسەر ناتۆ لەمەدرید لەگەڵ سەرکردەکانی سوید و فینلاند کۆدەبێتەوە

ئەردۆغان لەسەر ناتۆ لەمەدرید لەگەڵ سەرکردەکانی سوید و فینلاند کۆدەبێتەوە

سەرۆک کۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕۆژی سێشەممە لەمەدرید کۆدەبێتەوە بەهاوڕێ فینلاندییەکەی و سەرۆک وەزیرانی سوید دەکەوێت بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی داواکارییەکان بۆ کاندیدکردنی ستۆکهۆڵم و هێلسنکی بۆ ئەندامێتی ناتۆ
Read More
شازادەی جێنشینی سعوودیە سوپاسی سەرۆک کۆماری تورکیای کرد

شازادەی جێنشینی سعوودیە سوپاسی سەرۆک کۆماری تورکیای کرد

شازادەی جێنشینی سعوودیە، محەمەد بن سەلمان لە دوای سەردانە فەرمییەکەی بۆ تورکیا، سوپاسی سەرۆک کۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئەردۆغانی کرد. ئاژانسی فەرمیی ھەواڵی سعوودیە (SPA)، پەیامی شازادەی جێنشین، محەمەد بن سەلمانی بڵاوکردەوە. لە پەیامەکەی محەمەد بن سەلماندا ھاتووە: "لە کاتی جێھێشتنی وڵاتی برامان، لە بەرامبەر ئەو پێشوازییە گەرم و میواندارییەی کە پێشکەشی من و شاندەکەمتان کردووە، لە ناخەوە سوپاس و پێزانینم ئاڕاستەی جەنابتان دەکەم". شازادەی جێنشینی ، ئاماژەی بەوە کردووه‌ لە سەردانەکەیدا بۆ ئەنقەرە تاوتوێی بەھێزکردن و پێشخستنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانیان لە بوارە جیاجیاکاندا کردووە. محەمەد بن سەلمان جەختی لەوە کردووەتەوە کە "لەسەر بنەمای بەرژوەندییەکانی ھەردوو وڵاتی برا و مافەکانیان…
Read More
سەرۆک کۆماری فینلاند:پێموایە بەر لە ئەیلوول فینلاند دەبێتە ئەندامی ناتۆ

سەرۆک کۆماری فینلاند:پێموایە بەر لە ئەیلوول فینلاند دەبێتە ئەندامی ناتۆ

سەرۆک کۆماری فینلاند، ساولی نینیستۆ وێڕای ئاماژەدان بەوەی لەو باوەڕەدایە بەر لە لووتکەی ناتۆ کە هەفتەی داهاتوو لە ئیسپانیا بەڕێوە دەچێت لەگەڵ تورکیا دەگەنە رێککەوتن، رایگه‌یاند: "پێموایە بەر لە ئەیلوول فینلاند دەبێتە ئەندام لە ناتۆ". ساولی نینیستۆ لەبارەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ تورکیا بۆ بوونە ئەندامی وڵاتەکەی لە ناتۆ له‌ لێدوانێكدا بۆ تەلەڤیزیۆنی فه‌رمی فینلاند، ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد تورکیا لە داواکارییەکانی پاشگەز نەبووەتەوە و رایگه‌یاند: "سەرەڕای ئەوە پێشکەوتن لە کۆبوونەوەکان هاتووه‌ته‌ ئاراوه‌ و دانوستانەکان بەردەوامن. لەو باوەڕەدام لەگەڵ تورکیا دەگەینە رێککەوتن لە لووتکەی ناتۆ کە لە ئیسپانیا ئەنجام دەدرێت". هاوكات وەزیری دەرەوەی سوید، ئان لیندێ لەبارەی دانوستانەکانی ناتۆ لە برۆکسڵ پایتەختی بەلجیکا…
Read More
سه‌رکۆماری تورکیا په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ سکرتێری گشتیی ناتۆ ئەنجامدا

سه‌رکۆماری تورکیا په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ سکرتێری گشتیی ناتۆ ئەنجامدا

سەرۆک کۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سکرتێری گشتیی ناتۆ، یانس ستۆڵتنبێرگ، ئەنجامدا. بە گوێرەی ئەو راگەیەندراوەی کە لەلایەن سەرۆکایەتی فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، بڵاوکراوەتەوە لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا هەردوولا داواكاریی سوید و فینلاندیان بۆ ئەندامبوون لە ناتۆ، تاوتوێ كردووە. له‌ پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا ئه‌ردۆغان دووپاتی کردووەتەوە‌ که‌ پێویسته له‌باره‌ی داواکاری ئه‌ندامبوونی سوید و فینلاند له‌ ناتۆ،‌ هه‌نگاو بنرێت بۆ چاره‌سه‌رکردنی نیگه‌رانییه‌ ره‌واکانی تورکیا. سەرکۆمار ئەردۆغان بە ستۆڵتنبێرگ-ی راگەیاند هەتا هەنگاوی بەرجەستە لە فینلاند و سوید نەبینن بەرامبەر چاوەڕوانییەکانی گەلی تورکیا، ئەوا پرۆسەی ئەندامێتییەکە پێشڤەچوون بە خۆیەوە نابینێت.
Read More
ئەردۆغان: “لە ٢٠٢٣دا مانگی دەستکردی ئیمەجە رەوانەی بۆشایی ئاسمان دەکەین”

ئەردۆغان: “لە ٢٠٢٣دا مانگی دەستکردی ئیمەجە رەوانەی بۆشایی ئاسمان دەکەین”

سەرۆک کۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند: "لە کانوونی دووەمی ٢٠٢٣دا مانگی دەستکردی چاودێری ئیمەجە کە لەلایەن ئەندازیارانی تورکەوە پەرەی پێدراوە و، لە ناوەڕاستی ٢٠٢٣یشدا تورکسات 6A رەوانەی بۆشایی ئاسمان دەکەین". لەمیانی بەشداری کردنی لە رێوڕەسمی خستنه‌گه‌ڕی مانگی دەستکردنی تورکسات 5B به‌مه‌به‌ستی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاریی، ره‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆغان لە کەمپی گۆلباشی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تورکسات، گوتارێکی پێشکەش کرد. لە گوتارەکەیدا ئەردۆغان رایگەیاند: "مانگی دەستکردنی تورکسات 5B کە ئەمڕۆ دەچێتە بواری خزمەتەوە لە ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١دا دەست بە دروست کردنی کرا. لە کانوونی دووەمی ٢٠٢٣دا مانگی دەستکردی چاودێری ئیمەجە کە لەلایەن ئەندازیارانی تورکەوە پەرەی پێدراوە رەوانەی بۆشایی ئاسمان دەکەین، هەروەها لە ناوەڕاستی…
Read More