24
حوزەیران
ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی كوردستان له ئاگادارینامه‌یه‌كدا، رایگه‌یاند، تا ئێستا پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی وه‌رگرتنی یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون به‌رده‌سته. له ئاگادارینامه‌كه‌دا هاتووه: "بەھۆی داواکارییەکی زۆر، لە دوو رۆژی رابردوو کار لەسەر فراوانکردن و خێراکردنی سیستەمی پڕکردنەوەی فۆرمەکە کرا.. ھاووڵاتییانی خۆشەویست ئاگادار دەکەینەوە، فۆرمی کرێنشینان فراوان و خێراترکراوە، ئێستاش کارایە". ده‌سته‌كه روونیكردووه‌ته‌وه، له 17ی ئه‌م مانگه‌وه تا ئه‌مڕۆ 64 هه‌زار و 546 كه‌س ناویان بۆ وه‌رگرتنی یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون تۆمار كردووه. حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری داوه 20 هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون له شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ هاووڵاتییانی كرێنشین و كه‌مده‌رامه‌ت درووست بكات و سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چاودێری به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌كه ده‌كات. هاوكات سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان،…