21
ئیلول
یەکێتی تۆپی پێی ئەرووپا (UEFA)، رایگەیاند بەشداریکردنی رووسیایان لە پاڵەوانێتی تۆپی پێی ئەورووپا (یۆرۆ ٢٠٢٤) قەدەغە کردووە. لەو راگەیەندراوەی کە لە UEFAوە بڵاو کراوەتەوە ئاماژە بەوە کراوە کە دوای کۆبوونەوەی دەستەی کارگێری یوفا لە دوورگەی هاڤر لە کرواتیا چەند بڕیارێک لەسەر نەخشە رێگای یۆرۆ ٢٠٢٤ و خشتەی تیروپشکی پاڵاوتنەکان دەرکردووە. بەهۆی ئەو جەنگەی لە نێوان رووسیا و ئۆکراینا بەردەوامە، ئەوە وەبیرهێنراوەتەوە کە بڕیاری قەدەغەکردنی بەشداریکردنی سەرجەم هەڵبژاردەکانی رووسیا لە پاڵەوانیتییە نێودەوڵەتییەکان کە لە ٢٨ی شوبات لەلایەن دەستەی کارگێڕیی UEFAوە دەرچووە و لە ٥ی تەمووز لەلایەن دادگای نێودەوڵەتیی وەرزشییەوە پەسەند کراوە، جەخت لەوە کراوەتەوە کە رووسیا ناوی ناچێتە نێو تیروپشکەکانی پاڵاوتنی…