08
تەموز
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ڵامی بابه‌ته‌كانی (ئاین و زمانی عەرەبی) بڵاوكرده‌وه. وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، پرسیار و وەڵامەکانی تاقیکردنەوەى وەزارى پۆلى 12ـی ئامادەیى (زانستی و وێژەیی)، بابەته‌كانی (ئاین و زمانی عەرەبی) بۆ ساڵى خویندنى (2021-2022)خولى یەکەم بڵاوكرایه‌وه. هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، راگەیاندنی وەڵامەکان رۆژانە لە دوای کاتژمێر 12:00 نیوەڕۆ لە وەزارەت گفتوگۆی لەسەر دەکرێت و ئامادە دەبێت. هه‌فته‌ی رابردوو تاقیكردنه‌وه گشتییه‌كانی پۆلی 12ـی ئاماده‌یی ده‌ستپێكرد، كه 107 هه‌زار و 130 قوتابی مافی به‌شداریكردنیان تێدا هه‌یه، كه به‌سه‌ر 2 هه‌زار 175 هۆڵی تاقیكردنه‌وه دابه‌شبوون. له‌م لینكه‌دا وه‌ڵامه‌كان ببینه